دایکی باوەڕداران عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: (کَانَ لَه خِرْقَةٌ یُنَشِّفُ بِهَا بَعْدَ الْوُضُوءِ)(( صَحیح: صَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (4830) وَفی الصَّحِیحَة(2099).)) واتە: پێغەمبەری خوا((صلی الله‌علیه‌وسلم )) دەسڕێکی پەڕۆی پێ بوو لەدوای دەست نوێژ خۆی پێ ووشک دەکردەوە. تێبینی: ئەگەر کەسێک ئاوی دەست نەکەوت یاخود ترسی ئەوەی هەبوو بە بە کارهێنانی ئاو زیان بەلاشەی دەگات ئەوا دەتوانێت تەیەمموم بکات جا ئەو تەیەممومە بۆدەست نوێژ بێت یان بۆ خۆشۆرین بێت، پەروەردگار لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَکُمْ وَأَیْدِیَکُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِکُمْ وَأَرْجُلَکُمْ إِلَى الْکَعْبَینِ وَإِن کُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُواْ وَإِن کُنتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاء أَحَدٌ مَّنکُم مِّنَ الْغَائِطِ أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء فَلَمْ تَجِدُواْ مَاء فَتَیَمَّمُواْ صَعِیدًا طَیِّبًا فَامْسَحُواْ بِوُجُوهِکُمْ وَأَیْدِیکُم مِّنْهُ مَا یُرِیدُ اللّهُ لِیَجْعَلَ عَلَیْکُم مِّنْ حَرَجٍ وَلَکِن یُرِیدُ لِیُطَهَّرَکُمْ وَلِیُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَیْکُمْ لَعَلَّکُمْ تَشْکُرُونَ
، واته:: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌رکاتێک ویستتان هه‌ستن بۆ نوێژ (پێش ئه‌وه ده‌ست نوێژ بگرن، به‌م شێوه‌یه: سه‌ره‌تا ڕوخسارتان بشۆن، ئه‌وجا ده‌سته‌کانتان تا ئانیشکتان، ئینجا ده‌ستی ته‌ڕ بێنن به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رتانا یان به‌شێکی وه قاچه‌کانیشتان بشۆن تا قوله‌پێتان، ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌ن و خۆتان بشۆن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یا له‌سه‌فه‌ردا بوون یا ده‌ستان به‌ئاو گه‌یاندبوو (تاره‌تتان گرتبوو) یا چووبونه لای ژنانی هاوسه‌رتان، یا ده‌ستان به‌ریان که‌وتبوو، وه ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن یان ده‌ست نوێژ) (ئه‌و کاته ده‌توانن) به خاکێکی پاک ته‌یه‌موم بکه‌ن (واته به‌ری ده‌ستان به‌ئاسته‌م بماڵن به خاک‌دا) وه بیهێنن به ڕوخسار و ده‌ستانا (تا ئانیشکتان). خوا نایه‌وێت له ئایندا تووشی سه‌غڵه‌تی و ناڕه‌حه‌تیتان بکات به‌ڵکو ده‌یه‌وێت پاک و خاوێنتان بکات (له ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆکدا)، ده‌یه‌وێت نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ته‌واو بکات به‌ڵکو سوپاسگوزار بن.