سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری جهانیان، دروود و هێمنی بێ پایانیش بۆ گیانی پاکی پێشه‌وا و سه‌روه‌ر و سه‌ردار و سالاری مرۆڤایه‌تی، نوری چاومان تاجی سه‌رمان، پێشه‌وامان پێغامبه‌رمان ( محمدی کوڕی عبدالله) و بۆ هه‌موو یار و یاوه‌رانی تا ڕۆژی سزا و هه‌ڵسانه‌وه و لێپرسینه‌وه ، له پاشان:
له ڕاستیدا په‌روه‌رده کردنی منداڵان هونه‌ر و لێزانیه که که‌م که‌س لێی به‌هره‌مه‌نده له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی خه‌ڵکی و به تایبه‌تی دایک و باوکان زۆر نیازدارن به‌و هونه‌ره، له‌م پێناوه‌دا ده‌یان کتێبی به نرخ له نێوان کورت و درێژ دا نوسراون و وه‌رگێردراون به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که لێره جیا ده‌کاته‌وه بریتیه له چۆنیه‌تی په‌روه‌ده کردنی منداڵانه له وڵاتانی تاراوگه، په‌روه‌رده‌یه‌ک که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پابه‌ند بێت به ئیسلام وه‌کو ئاین و به داب و نه‌ریتی کورده‌واری وه‌کو که‌لتور.
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله علیه و سلم ) له فه‌رموده‌یه‌کدا ئاماژه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی په‌روه‌رده ده‌کات کاتێ فه‌رمان ده‌دات ٧ ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نی منداڵ با یاری کردن و گاڵته و گه‌پ کردن بێت له‌گه‌ڵیدا چونکه جیهانه‌که‌ی ئه‌و کاته له‌وه زیاتر به‌رگه ناگرێت، به‌ڵام بۆ ٧ ساڵی دووه‌می ته‌مه‌نی فه‌رمان ده‌دات که ئیتر ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشت و ئاینی فێر بکرێت، پاشان بۆ ٧ ساڵی سێهه‌می ته‌مه‌ن فه‌رمان ده‌دات که هاوڕێیه‌تی بکرێت و حسێبی پیاوی ته‌واوی بۆبکرێت.
بێ گومان لێره‌دا که ده‌ڵێین ٧ ساڵی یه‌که‌م مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه که ئیتر هیچ بوارێک له بواره‌کانی په‌روه‌رده نابێت به‌ر له ٧ ساڵی ئه‌زموون بکرێت، به‌ڵکو مه‌به‌ست لێره گشتگیری ته‌مه‌نی منداڵانه ئه‌گه‌ر نا چی به‌و منداڵه بڵێین که ته‌مه‌نی ٥ ساڵه و هه‌موو قورئانی پیرۆزی له سینه دا ئه‌زبه‌ره؟؟ ئایا ده‌کرێت به سه‌رپه‌رشت کاره‌که‌ی بڵێین کارێکی خراپت کردووه؟ بێ گومان نه‌خێر.
له‌م بابه‌ته دا ( چه‌ند وانه‌یه‌ک له په‌روه‌رده‌ی منداڵان ) پشت به خوا له چه‌ند خاڵی جیا جیا و کورت و له چه‌ند ئه‌ڵقه‌ی جیا جیا دا تیشک ده‌خه‌ینه ئه‌و له‌یه‌نانه‌ی که زۆر گرنگن له بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵان به ئومێدی ئه‌وه‌ی سوود به‌خش بێت.
به‌شی یه‌که‌م ( بواری بیر و باوه‌ڕ)
١- منداڵه‌که‌ت فێری وشه‌ی یه‌کتاپه‌رستی بکه به شێوه‌یه‌ک که تا ڕاده‌یه‌ک شیکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی ڕه‌ت کردنه‌وه و دانپێنان ( نفی و اثپات) ی له‌گه‌ڵ دابێت له وشه‌ی ( لا اله) واته ڕه‌تکرنه‌وه‌ی پێدانی سیفه‌تی په‌رستراوی بۆ غه‌یری( الله ) جل جلاله و ( الا الله) واته دانپێنان به په‌رستراوێتی به حه‌ق بۆ ( الله) جل جلاله، ئه‌م تێگه‌یشتنه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی یه‌کتاپه‌رستی له دڵ‌و ده‌روونی منداڵه‌که‌ت ده‌باته خواره‌وه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زمانێکی ساده و ساکار و شیرینی له‌گه‌ڵ به کارهێنرا.
٢- فێری بکه که ئێمه بۆچی دروست کراوین ، ئامانج له به‌دیهاتنی ئێمه له‌م دونیایه‌دا چییه ( وما خلقت الجن و الانس اڵا لیعبدون) له‌گه‌ڵ ڕون کردنه‌وه‌ی مانای به‌رفراوانی به‌ندایه‌تی، که مرۆڤ ده‌توانێت بگاته ئاستێک له به‌ندایه‌تی که هه‌موو جوڵه‌یه‌کی له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به به‌ندایه‌تی بۆ هه‌ژمار بکرێت.
٣- زێده ڕۆی مه‌که له ترساندنی به ئاگر و ئازاری دۆزه‌خ و توڕه‌ی په‌روه‌ردگار و سزاکانی، چونکه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی یادی په‌روه‌ردگار هه‌میشه هاوڕێ ی دیمه‌نێکی ترسناک بێته بیر و هۆشی و هه‌ردوو سیفه‌تی به زه‌یی و به‌خشنده‌یی خوای گه‌وره‌ی له یاد نه‌مێنێت.
٤- کۆشش بکه که منداڵه‌که‌ت زیاتر و زیاتر خوای په‌روه‌ردگاری خۆش بوێت، چونکه هه‌ر ئه‌وه که دروستی کردوین و رزق و ڕۆزیمان پێ ده‌دات و به‌رگ پۆشی کردووین و ئێمه‌ی به مسوڵمان گێڕاوه، ئه‌وه‌یشی یاد بخه‌ره‌وه که هه‌ر که‌سێک خوای گه‌وره‌ی خؤش بوێت خوای گه‌وره‌ش ئه‌وی خۆش ده‌وێت و لای فریشته‌کانی باسی ده‌کات.
٥- هۆشداری بده‌رێ که له کاتی ته‌نها بوونیدا کاری هه‌ڵه نه‌کات، چونکه خوای په‌روه‌ردگار له هه‌موو کاتێکدا ده‌یبینێت، ئه‌م هۆشداریه له هه‌ست کردن به چاودێری خوای گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌کات که زۆرێک له مسوڵمانانی ته‌مه‌نداری ئه‌م سه‌رده‌مه لێی هه‌ژارن.
٦- ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که زیکری خوای گه‌وره‌یان تێدایه زۆر به کار بێنه وه‌کو: ( بســــم الله) له‌کاتی خواردن و خواردنه‌وه و هاتنه ژور و چونه ده‌ر. وه ( الحمد لله) له کۆتایی خواردن و خواردنه‌وه و بیستنی هه‌واڵی دڵ خۆشکه‌ر وه ( سبحان الله) له کاتی سه‌رسوڕمان و ...هتد. به‌رده‌وام بوونی تۆ له‌سه‌ر ئه‌م زیکرانه وا له منداڵه‌که‌ت ده‌کات له ته‌مه‌نێکی زوو ده‌می پاراو بێت به یادی خوا و ڕابێت له‌سه‌ری بۆ داهاتوو.
٧- که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله علیه و سلم) لای منداڵه‌که‌ت شیرین بکه به‌وه‌ی که هه‌ندێک له سیفه‌ت و ڕه‌وشته جوانه‌کانی فێر بکه‌یت، به زمانێکی ساده هه‌ندێک له ژیاننامه‌ی پیرۆزی بۆ بخوێنیته‌وه و هه‌ر کاتێک که ناوی پیرۆزی هات به ده‌سته‌واژه‌ی ( صلی الله علیه و سلم ) خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببڕیت لای منداڵه‌که‌ت.
٨- پێویسته له بیر و هۆشیدا باوه‌ڕی قه‌زا و قه‌ده‌ر ( القضاء والقدر) بڕوێنیت، ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره بیه‌وێت ده‌بێت، ئه‌وه‌یش که ئه‌و نه‌یه‌وێت نابێت، ئه‌م بیره قه‌ناعه‌تێکی پته‌وی لا دروست ده‌کات و له دڵه‌ڕاوکێ به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری ڕزگاری ده‌کات.
٩- شه‌ش ڕوکنه‌که‌ی ئیمان به وردی فێری منداڵه‌که‌ت بکه و به که‌متر له‌وه‌ی که له‌به‌ریان بکات ڕازی مه‌به، ڕاڤه کردنیشیان سوودێکی گه‌وره له بواری بیر و باوه‌ڕ بۆ داهاتووش به ڕۆڵه‌که‌ت ده‌گه‌یه‌نێت و ئیمانێکی پته‌و و دامه‌زراوی ده‌بێت.
١٠- هه‌ندێک پرسیاری تایبه‌ت به بیر و باوه‌ڕ له منداڵه‌که‌ت بکه و هه‌وڵبده که عه‌وداڵی وه‌ڵامه‌کانیان بێت وه‌کو: کێ په‌روه‌ردگاری تۆیه؟ ئایینه‌که‌ی تۆ کامه‌یه؟ پێغه‌مبه‌ری تۆ کێیه؟ بۆچی دروست کراوین؟ کێ خواردن و خوارردنه‌وه ده‌دات به ئێمه؟؟ کێ شیفامان ده‌دات له نه‌خۆشی ؟؟ هاوبه‌شی دانان بۆ خوا چییه؟؟ کوفر چییه؟؟ دوو ڕوویی چییه؟؟ چاره نووسی بێ باوه‌ڕان چییه؟ و تا کۆتایی... ئه‌مه زاخاوی مێشکی منداڵ له ڕووی بیر و باوه‌ڕه‌وه پته و به هێز ده‌کات و هزر و هۆشی له خاڵی مانه‌وه ڕزگار ده‌کات.