په‌روه‌رده‌ی باش و به‌جێ گرنگی و پێگه‌ی ئێجگار به‌سوودو کاریگه‌ری هه‌یه له ساڵحی و باشی نه‌وه‌و سلوک و هه‌ڵس و که‌وتیدا، به‌راستی کاری په‌روه‌رده کارێکی ئێجگار قورس و گران و ورده، ڕه‌نگه هیچ ساتێک له ساته‌کانی ژیانی مرۆڤ به‌ده‌ر نه‌بێت له په‌روه‌رده‌و قۆناغه‌کانی په‌روه‌رده، جێی داخه که زۆرێک له باوک و دایکان که‌موکوڕ و خه‌مساردن له په‌روه‌رده‌ی جگه‌ر گۆشه‌کانیان، وا ده‌زانن که په‌روه‌رده ئه‌و کاته ده‌ست پێ ده‌کات که منداڵ گه‌یشته ته‌مه‌نێکی دیاریکراو و وه‌ک ته‌مه‌نی ته‌میزو دوای ئه‌و، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه تێی ده‌که‌ون، چونکه وه‌ک توێژره‌وانی په‌روه‌رده‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ڵێن که پێنج ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نی منداڵ ناسکترین و هه‌ستیارترین قۆناغی په‌روه‌رده‌یه، ئه‌گه‌ر باوک و دایک توانیان کۆمه‌ڵێک مانای جوان و به‌رزی تێدا بچێنن و له‌سه‌ر بنه‌ما گشتییه به سووده‌کان گۆشی بکه‌ن ئه‌وه براوه‌ن ئه‌نا له داهاتودا سه‌رکه‌وتوو نابن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌ی باوک و دایکانی ئه‌مڕۆ، ده‌بینین که له منداڵی‌دا که‌موکوڕن له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌یدا، کاتێکیش گه‌وره ده‌بێت خوارو خێچ ده‌بێت راست نابێته‌وه، یان راستیش بێته‌وه کاریگه‌ری و پاشماوه‌ی خوارو خێچی تێدا ده‌مێنێت، نه‌وه‌یه‌ک ده‌رده‌چێت: ئیمانی لاواز، بێ هیممه‌ت و عه‌زیمه‌ت، ڕووخاو و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دراوه، بوێر‌و ئازا له‌سه‌ر تاوان و گوناهکردن، ره‌وشت و سروشت خراپ و به‌د، گوێنه‌گرو لاسار‌و نه‌گبه‌ت،،،.
باوکی وایه ته‌نها ڕۆڵی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بینێت و وا ده‌زانێت ته‌نها له‌سه‌ریه‌تی بژێوی و ژیان بۆ منداڵه‌کانی بڕه‌خسێنێت و ئیتر دوایی چی‌یان لێ دێ کاری ئه‌م نییه!!
ئه‌م داماوه ماندوو هیلاک، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات و پاره په‌یدا ده‌کات، تا منداڵ به‌خێو بکات و گه‌وره ببن، کاتێکیش گه‌وره ده‌بن و له خه‌م ده‌ره‌خسێن، له بریتی به‌خته‌وه‌ری و خێر‌و خۆشی بۆ دایک و باوک و کۆمه‌ڵ، ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی نه‌گبه‌تی و ئاشوب و به‌هیچ شتێک دانامه‌زرێن، هۆکاره‌که‌ش به پله‌ی یه‌که‌م دایک و باوکه‌که‌یه!
ئه‌مان له منداڵی و له کاتێکدا ئه‌و وه‌ک هه‌ویری شل وایه پشتگۆێیان خستووه‌و وازیان لێ هێناوه، یان خۆیان پاڵنه‌ری خراپه‌و دوور له خوایی بوون، سه‌ره‌نجام به گه‌وره‌یی سه‌ره‌ڕای ماندوو بوون و شه‌ونخونی له پێناویدا بۆته مۆته‌که‌و باوک و دایک ناخوێنێته‌وه!!
خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی ده‌فه‌رموێت: [یا أیها الذین آمنوا قوا أنفسکم و أهلیکم نارا وقودها الناس و الحجارة ....].
گوێ بگره و بزانه ئیمامی غه‌زالی ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت چی له باره‌ی به‌رپرسیارێتی باوک و دایک له مه‌ڕ منداڵه‌کانی ده‌فه‌رموێت:
"إن الطفل أمانة عند والدیه ، وقلبه الطاهر جوهرة نفیسة ساذجة ، خالیة من کل نقش وصورة ، وهو قابل لکل ما ینقش فیه ، ومائل إلى کل ما یمال به إلیه ، فإن عود الخیر وعلمه نشأ علیه وسعد فی الدنیا والآخرة ، وشارکه فی ثوابه أبواه ، وکل معلم له ومؤدب وإن عود الشر وأهمل إهمال البهائم شقی وهلک ، وکان الوزر فی رقبة مربیه ، والقیّم علیه"..
(به‌ڕاستی منداڵ ئه‌مانه‌تن لای دایک و باوکی، دڵه پاکه‌که‌ی دوڕڕێکی به به‌هاو ساده‌یه، خاڵییه له هه‌موو وێنه‌و نه‌قشێک، ئاماده‌ی هه‌موو نه‌قشێکه تێیدا هه‌لکۆڵرێت، بۆ هه‌ر شتێک لاری بکه‌یته‌وه‌و پاڵی پێوه بنێیت ئاماده‌یه‌و دێته پێش، جا ئه‌گه‌ر له سه‌ر خێر راهێنراو عیلمی فێر کرا، له‌سه‌ری گه‌شه ده‌کات و له دونیا‌و دواڕۆژدا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، باوک و داکیشی له خێر‌و پاداشتیدا به‌شدار ده‌بن، وه هه‌موو مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌که‌رێشی هه‌ر به‌و شێوه به‌شدار ده‌بن، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر شه‌ڕو خراپه‌ش راهێنراو وه‌ک ئاژه‌ڵ پشگوێ خراو وازی لێ هێنرا، نه‌گبه‌ت ده‌بێت و تێا ده‌چێت، تاوانه‌که‌ش له گه‌ردنی په‌روه‌رده‌که‌ره‌که‌یه‌تی و ئه‌وه‌ی کاری به‌ده‌سته‌و سه‌رپه‌رشتیارییه‌تی).
هیوادارم هه‌موو باوک و دایکان ئه‌م وه‌سێته بگرنه ئه‌ستۆیان و پێش ئه‌وه‌ی کاتێک بێت په‌شیمانی سوودی نه‌بێت خه‌مێک له جگه‌رگۆشه‌و ئاواتی دواڕۆژیان بخۆن.