الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على إمام المتقین، وعلى آله وصحبه والتابعین..
ئه‌ی باوکی به‌رێز: سه‌لام و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خوات لێ بێت، داواکاری ئه‌جرو پاداشتم بۆ خۆم و بۆ تۆش، له په‌روه‌ردگار ئه‌پاڕێمه‌وه که بتکاته باوکێکی هه‌ست زیندو و به‌و شێوه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت هه‌ڵسیت به ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانت.
خوای متعال ده‌فه‌رموێت: یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَکُمْ وَأَهْلِیکُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَیْهَا مَلائِکَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (کلکم راع وکلکم مسؤول عن رعیته).
باوکی به‌ڕێزو به قه‌در: خوای گه‌وره له داهاتودا له‌وه‌ی له‌ژێر چاودیرو ریعایه‌تی تۆدایه پرسیارت لێ ده‌کات، له منداڵه‌کانت، له ماڵه‌که‌ت، له خێزانت، له داهاتوی ماڵه‌که‌ت، چۆن په‌روه‌رده‌ت کرد، به‌ره‌و کوێت بردن، به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ک هه‌نگاوت پێ هه‌ڵگرتن.
ئه‌ی باوکی به‌رێز: له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و کارانه‌ی ئایینی پیرۆزت داوات لێ ده‌که‌ن، چاندن و ڕوواندنی ئیمان و باوه‌ڕه له ماڵه‌که‌تدا، وه ماڵه‌که‌ت له سه‌ر یادی خوا به ئاگا بێنێته‌وه، وه ماڵه‌که‌ت له‌سه‌ر یادی خوا بخه‌ون، وه هه‌رچییه‌ک ده‌بێته هۆی غه‌زه‌ب و خه‌شمی په‌روه‌ردگارت و پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایه له ماڵ تووڕی بده‌یت، له ماڵه‌که‌تدا گۆرانی و مۆسیقای خراپ و بێ که‌ڵک و بێ سوود وه‌ده‌ر نێیت، زنجیره‌ی خراپ و ڕوخێنه‌ر، گۆڤاری خیلاعی و ناڕ‌ه‌وا، ئه‌ی باوکی به‌ڕێز له‌سه‌ره‌ته قودوه‌و پێشه‌وا بیت له ماڵه‌که‌تدا و خێر‌و به‌ره‌که‌ت و چاکه‌و خواناسی له ماڵه‌که‌تدا بڕوێنیت، چونکه دڵنیا به منداڵه‌کانت چاو له‌تۆ ده‌که‌ن و خوو ئاکاری تۆ ده‌گرن، وه‌ک شاعیر ده‌فه‌رموێت:
"وینشأ ناشئ الفتیان منا على ما کان عوده أبوه"
ڕ‌ه‌وشت به‌رزو جوان به، له‌گه‌ڵ خوادا ڕاستگۆ به، هه‌ڵس و که‌وتت له‌گه‌ڵ کتێبی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم باش بێت، چونکه تۆ ده‌بیته پێشه‌وایه‌کی شوێنپێهه‌ڵگر بۆ ماڵ و منداڵه‌کانت، وه تۆ ده‌یانپارێزێت له سزای خوا. تۆ نموونه‌ی چاولێکراوی بۆیان له دنیادا.
خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالى ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِینَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّیَّتُهُمْ بِإِیمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّیَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَیْءٍ کُلُّ امْرِئٍ بِمَا کَسَبَ رَهِینٌ.
داواکارم له خوای گه‌وره له چاکه‌که‌ران و خواناسانت بگێرێت، ئه‌وانه‌ی ڕووی خوا‌و ماڵی دواڕۆژیان ده‌وێت.
ئه‌ی باوکی به‌رێزو دڵسۆز: هه‌ندێک له باوکان له پێناوی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و پول و ژیانی که‌می دونیادا، ماڵ و منداڵیان پشت گوێ خستووه‌و وازیان لێ هێناون، له‌به‌ر سه‌رقاڵی و جه‌نجاڵی دونیا بیری په‌روه‌رده‌و ئاراسته‌کردنی منداڵه‌کانیان نه‌ماوه، ئیتر ماڵه‌کانیان تێک شکاون و دوور که‌وتونه‌وه له په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و فه‌رمانه‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم.
به هۆی ژیانی دیناو سه‌رقاڵییان به پاره‌وپۆل هیچ ئاسارو دیارده‌یه‌کی ئیسلامی له ماڵه‌کانیان نا‌بینیت، نه قورئان خوێندن، نه زیکرو یادی خوا، نه به‌ندایه‌تی، نه ڕه‌وشتی په‌سه‌ندو جوان، به‌ڵکوو فیتنه‌و ئاشوب و خراپه سه‌رپای ماڵه‌که‌یان چنیوه، له هه‌موو ڕویه‌که‌وه ده‌رگای خراپه‌و دوور له خواییان له خۆیان کردۆته‌وه، وای لێ هاتووه وه‌ک که‌لاوه‌یه‌کی وێران که له هه‌موو شوێنکێه‌وه خشت و خاڵی تێدا فڕێ ده‌ن.
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْیَانَهُ عَلَى تَقْوَى مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٍ خَیْرٌ أَمْ مَنْ أَسَّسَ بُنْیَانَهُ عَلَى شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِی نَارِ جَهَنَّمَ وَاللَّهُ لا یَهْدِی الْقَوْمَ الظَّالِمِینَ.
به‌خوای گه‌وره‌ت ئه‌سپێرم باوکی به‌رێزم، به‌هیوای وریا بوونه‌وه‌و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ماڵ و منداڵت، له‌ده‌ست نه‌دانی ئه‌مانه‌تی هه‌ره‌گه‌وره‌ی سه‌رشانت.