مانگی پڕ له‌کۆشش و خه‌بات و زاڵ بوون به‌سه‌ر نه‌فس و هه‌واو ئاره‌زوو، مانگی پاکژی ناخ و شه‌ونخوونی و قورئانخوێندن و زیکر و پاڕانه‌وه و موناجات، مانگی فرمێسک رشتن و تۆبه‌کردن و گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوای گه‌وره و میهره‌بان و خۆپۆشته‌کردن، مانگی وازهێنان له‌گوناهو تاوان وبڕیاردان بۆبه‌رده‌وامیی له‌عیباده‌ت و دووربوون له‌هه‌موو ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌ی که‌سیما و ناخی مرۆڤ ناشیرین ده‌که‌ن .. ماڵئاوایی لێ‌کردین و به‌جێی هێشتین .
ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رکه‌وتن بوون و ده‌ستمان که‌وتن، به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه‌ی به‌رز و رێز لای په‌روه‌دگار، به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆپله‌ی " متقی " .مانگی پڕ له‌کۆشش و خه‌بات و زاڵ بوون به‌سه‌ر نه‌فس و هه‌واو ئاره‌زوو، مانگی پاکژی ناخ و شه‌ونخوونی و قورئانخوێندن و زیکر و پاڕانه‌وه و موناجات، مانگی فرمێسک رشتن و تۆبه‌کردن و گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوای گه‌وره و میهره‌بان و خۆپۆشته‌کردن، مانگی وازهێنان له‌گوناهو تاوان وبڕیاردان بۆبه‌رده‌وامیی له‌عیباده‌ت و دووربوون له‌هه‌موو ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌ی که‌سیما و ناخی مرۆڤ ناشیرین ده‌که‌ن .. ماڵئاوایی لێ‌کردین و به‌جێی هێشتین .
ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رکه‌وتن بوون و ده‌ستمان که‌وتن، به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه‌ی به‌رز و رێز لای په‌روه‌دگار، به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆپله‌ی " متقی " .
به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه‌ی به‌رز به‌عیباده‌ت و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمان و بڕیاره‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌ست ده‌که‌وێت، ئاخۆ له‌دوای ده‌ستکه‌وتنی ئه‌م پله‌وپایه مه‌زنه که‌به‌ده‌ستمان هێناوه چی بکه‌ین ..؟
یه‌که‌م: نه‌شکاندنی بڕیاره‌کانمان له‌سه‌ر ته‌وبه و وازهێنان له‌گوناهو تاوان، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌داومانه له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆهه‌موو ئه‌وتاوانه‌ی پێشوو ئه‌نجاممان داوه گه‌یشتنه به‌لوتکه‌ی " عبادات " هه‌روه‌ها ته‌وبه‌کردن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری نیشانه‌ی به‌ددده‌ه‌ه‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره ومیهره‌بانه( إن الله یحب التوابین ) .
دووه‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پۆشته‌یی و نه‌شکاندنی فه‌رمانه‌کانی خوای میهره‌بان و فه‌رمایشت و ئامۆژگارییه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت، له‌سه‌ر باڵاپۆشی و خۆڕاهێنان له‌سه‌ر ئه‌وبڕیارانه‌ی له‌ره‌مه‌زان داوته و نه‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر دۆخی جارانی پێش مانگی ره‌مه‌زان، هه‌وڵبده پابه‌ندی ئه‌وبڕیارانه به که‌داوته و به‌گوێی شه‌یتان مه‌که و نه‌که‌ی عیباده‌ت و په‌رستشه‌کانی مانگی ره‌مه‌زانت بکه‌یته قوربانی گوناهه‌کانی دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز .
سێیه‌م: چۆڵ نه‌کردنی ماڵه‌کانی خوای گه‌وره " مزگه‌وت " به‌تایبه‌تی تر نوێژی به‌کۆمه‌ڵ له‌کاته‌کانی نوێژی به‌یانیان و عیشا، که‌به‌ڕاستی به‌ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ماعه‌ت دڵ کراوه و خۆشه‌ویست ده‌بیت .
چواره‌م: پشت نه‌کردن له‌قورئانی پیرۆز، به‌رده‌وام هه‌وڵبده قورئانه‌که‌ت به‌ده‌سته‌وه‌بێت، وه‌ک چۆن له‌مانگی ره‌مه‌زاندا توانیت بیخوێنیته‌وه و خه‌تمی بکه‌یت، به‌وشێوه‌یه‌ش له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز هه‌وڵی خۆت بده و بیخوێنه‌وه و وانه‌که‌یت وشه‌یه‌ک و لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌م قورئانه پیرۆزه فه‌رامۆش بکه‌یت، نه‌وه‌ک به‌ر ئه‌وسکاڵایه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت بکه‌ویت که‌له‌قیامه‌تدا ده‌فه‌رمووێت ( إن قومی اتخذوا هذا القرا‌ن مهجورا ) .. باوابکه‌ین قورئان له‌دڵ و ژیانماندا هیجره‌ت نه‌کات، وه‌کو چۆن له‌مانگی پڕ ره‌حمه‌ت له‌ناو دڵماندابوو ئاوه‌هاش دوای ره‌مه‌زان له‌دڵماندابێت .
پێنجه‌م: که‌وابێ بادوای ره‌مه‌زانی پیرۆزیش که‌سێکی ته‌وبه‌کار و موته‌قی و عابید و پاک و چالاک بین و دوژمنایه‌تی شه‌یتان بکه‌ین، چیتر به‌قسه‌ی ئه‌و دوژمنه سه‌رسه‌خته‌ی گرۆی ئاده‌م نه‌که‌ین و تاوه‌کو دابڕانیشمان له‌دنیا به‌دوژمنی سه‌ره‌کیی خۆمانی بزانین .. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌رده‌وام بین و هه‌مووکات داوا له‌خوای گه‌وره بکه‌ین ئیستقامه‌تمان پێببه‌خشێت بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه و پڕله‌ناز و نیعمه‌ت دوایین مه‌نزڵمان بێت .