ده‌ست نوێژ: مه‌رجێکى سه‌ره‌کییه بۆ قه‌بوڵ بوونى نوێژ، وه هه‌ر که‌سێک ده‌ست نوێژى نه‌بێت ئه‌وا نوێژه‌که‌ى قه‌بوڵ نابێت. هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (عَبْد اللَّه بن عُمَرَ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لاَ تُقْبَلُ صَلاَةٌ بِغَیْرِ طُهُور)(1) واته: نوێژى هیچ که‌س قه‌بوڵ نابێت ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نوێژه‌وه نه‌بێت، له فه‌رمووده‌یه‌کى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لاَ صَلاَةَ لِمَنْ لاَ وُضُوءَ لَهُ)(2) .واته: نوێژى هیچ که‌س ته‌واو نییه ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
1- بوونى نیه‌ت (النِّیَّة):
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (عُمَرَ بن الَخطّاب(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّیَّاتِ)(3) واته: به‌دڵنیایى هه‌موو کرده‌وه‌و په‌رستشه‌کان بهنیهته، به‌ڵام ده‌بێت نیه‌ت به‌دڵ ئه‌نجام بدرێت، ووتنى نیه‌ت بهزووبان، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) نهى ووتووه به‌ڵکو زیاد کراوه لهدینداو تازه داهێنراوه (4).
2- ناوى خوا هێنان (التَّسْمِیَة):
پێویسته له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست نوێژدا(بِسْمِ اللَّهِ )بکرێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(أَبُو هُرَیْرَة (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لاَ وُضُوءَ لِمَنْ لَمْ یَذْکُرِ اسْمَ اللَّهِ عَلَیْهِ)(5) واته: ده‌ست نوێژى هیچ که‌س ته‌واو نییه ئه‌گه‌ر ناوى خواى لێ نه‌هێنێت.
3- شۆرینى هه‌ردوو ناو له‌پى ده‌ست (غَسْل الْیَدَیْنِ):
شۆردنى هه‌ردوو ناو له‌پى ده‌ست سوننه‌ته له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست نوێژدا. هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(الْمِقْدَام بْن مَعْدِیکَڕب(ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رمووێ: (أُتِىَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) بِوَضُوءٍ فَتَوَضَّأَ فَغَسَلَ کَفَّیْهِ) (6)واته: شتێکیان بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هێنا ئاوى تیابووپاشان ده‌ست نوێژى گرت و هه‌ردوو ده‌ستى شۆرى .
4- سیواک کردن (التَّسوُّکِ)
سوننه‌ته له‌گه‌ڵ ده‌ست نوێژ سیواک بکرێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبُو هُرَیْرَة (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لَوْلاَ أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِى لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاکِ مَعَ کُلِّ وُضُوءٍ)(7) واته: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌که‌م ناڕه‌حه‌ت نه‌بوایه ئه‌وا فه‌رمانم پێده‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ست نوێژێکدا سیواکیان بکردایه.
5- ئاو له‌ده‌م ڕادان (الْمَضْمَضَة):
پێویسته له‌کاتى ده‌ست نوێژدا ئاو بکرێته ناو ده‌م و پاشان دهربکرێتهوههاوهڵى خۆشه‌ویست (عَلِىٍّ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) تَوَضَّأَ فَمَضْمَضَ ثَلاَثًا) (8) .واته: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌ست نوێژت شۆریء سێ جار ئاوى له‌ده‌مى ڕادا .
6- ئاو له‌لوت ڕادان (الإ سْتِنْشَاق):
پێویسته له‌کاتى ده‌ست نوێژدا ئاو بکرێته ناو لوت پاشان ده‌ربکرێته‌وه،هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبُو هُرَیْرَة (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (وَإِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُکُمْ فَلْیَجْعَلْ فِى أَنْفِهِ مَاءً ثُمَّ لْیَنْتَثِرْ)(9) .واته: ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ئێوه ده‌ستنوێژى شۆرى ئه‌وا با ئاو بکاته ناو لوتىء پاشان ده‌رى بکاتهوهوهسوننهته سێ جار دووباره‌ى بکاته‌وه.هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (عَلِىٍّ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:(أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) تَوَضَّأَ ... وَاسْتَنْشَقَ ثَلاَثًا ) واته: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌ست نوێژت شۆریء سێ جار ئاوى له لوتى ڕادا .
7- شۆرینى ده‌م وچاو (غَسْل الْوَجْه):
شۆرینى ده‌م و چاو ڕوکنێکه له ده‌ست نوێژ هه‌رکه‌سێک نهى شۆرێت ده‌ست نوێژه‌که‌ى به‌تاڵه، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:( فَاغْسِلُوا وُجُوهَکُمْ)المائدة: 6)واته: ڕوومهتءدهم و چاوتان بشۆرن، سوننه‌ته سێ جار دوو باره بکرێته‌وه هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(الْمِقْدَام بْن مَعْدِیکَرِب(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت (أُتِىَ رَسُولُ اللَّهِ(صلی الله علیه وسلم) بِوَضُوءٍ فَتَوَضَّأَ...وَغَسَلَ وَجْهَهُ ثَلاَثاً)(10)واته: ئاوى ده‌ست نوێژیان بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) هێنا
جا کاتێک که‌ده‌ست نوێژى گرت سێ جار ڕوومه‌ت و ده‌م و چاوى شۆرىپێویسته پیاوان ده‌ست بخه‌نه ناو ڕیشیانهوهو ژێر چه‌ناگه‌یان ته‌ڕبکه‌ن. هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَنَس بْن مَالِک (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) کَانَ إِذَا تَوَضَّأَ أَخَذَ کَفًّا مِنْ مَاءٍ فَأَدْخَلَهُ تَحْتَ حَنَکِهِ فَخَلَّلَ بِهِ لِحْیَتَهُ وَقَالَ هَکَذَا أَمَرَنِى رَبِّى )(11) واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ست نوێژى بگرتایه ئه‌وا بهچنگى ئاوى بۆ ژێر چه‌ناگه‌ى ده‌بردو ده‌سته‌کانیشى ده‌خسته ناوڕیشى، وه ده‌ى فه‌رموو: به‌م شێوه‌یه په‌روه‌ردگارم فه‌رمانى پێکردوم.
8- شۆرینى هه‌ردوو ده‌ست له‌گه‌ڵ ئانیشکه‌کان(غَسْلَ الْیَدَیْنِ إِلَى الْمَرَافِق):
شۆرینى هه‌ردوو ده‌ست تاکوئانیشکهکان ڕوکنێکه له‌ده‌ست نوێژ هه‌رکه‌سێک نهى شۆرێت ده‌ست نوێژه‌که‌ى به‌تاڵه، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:( وَأَیْدِیَکُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ) واته: هه‌ردوو ده‌ستان بشۆرن له‌گه‌ڵ ئانیشکتان.سوننه‌ته سێ جار دووباره بکرێته‌وه، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(الْمِقْدَام بْن مَعْدِیکَرِب(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (أُتِىَ رَسُولُ اللَّهِ(صلی الله علیه وسلم) بِوَضُوءٍ فَتَوَضَّأَ.وَغَسَلَ ذِرَاعَیْهِ ثَلاَثًا)(12) واته: ئاوى ده‌ست نوێژیان بۆپێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) هێنا جا کاتێک ده‌ست نوێژى گرت سێ جــــار باڵى شۆرى، وه سوننه‌ته له‌پێشدا لاى ڕاست بشۆردرێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(أَبُو هُرَیْرَة (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( إِذَا تَوَضَّأْتُمْ فَابْدَءُوا بِمَیَامِنِکُمْ )(13) واته: ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژتان شۆرى ئه‌وا له پێشدا لاى ڕاسته‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن، پاشان لاى چه‌پ. هه‌روه‌ها دایکى باوه‌ڕداران(عَائِشَةَ-رَضِیَ اللَّهُ عَنْهَا) ده‌فه‌رمووێت: (کَانَ النَّبِىُّ(صلی الله علیه وسلم) یُعْجِبُهُ التَّیَمُّنُ فِى تَنَعُّلِهِ وَتَرَجُّلِهِ وَطُهُورِهِ وَفِى شَأْنِهِ کُلِّهِ) مُتَّفَق عَلَیْهِ . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) پێش خستنى لاى ڕاستى پێ خۆش بوو، له پێڵاو له پێکردن و سه‌ر شانه‌کردن و خۆ شۆرین و ده‌ست نوێژ گرتندا، وه له هه‌موو کاره‌کانى تری‌دا.
9- ده‌ستى ته‌ڕ به‌سه‌ردا هێنان(مَسْح الرَّأْس):
ده‌ستى ته‌ڕ به‌سه‌ردا هێنان (مَسْح) رِوکنێکه له ده‌ست نوێژ هه‌رکه‌سێک ئه‌نجامى نه‌دات ده‌ست نوێژه‌که‌ى به‌تاڵه، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:(وَامْسَحُوا بِرُءُوسِکُمْ)(المائدة: 6) واته: ده‌ستى ته‌ڕ به‌سه‌رتانا بهێنن .وه ده‌بێت مه‌سح کردن هه‌موو سه‌ربگرێته‌وه، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(عَبْد اللَّه بْن یَزِید (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌سته‌کانى ته‌ڕ ده‌کردوو به‌سه‌رید ده‌هێنا، جا له‌پێشى سه‌رییه‌وه ده‌ستى پێ ده‌کرد تاپشتى سه‌رى، پاشان هه‌ردوو ده‌ستى ده‌گێڕایه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى که‌لێیه‌وه ده‌ستى پێ‌کردبوو(14).
10- ده‌ستى ته‌ڕ به‌ناو گوێچکه‌دا هێنان (مَسْحِ الأُذُنَیْنِ):
ده‌بێت هه‌ردوو ده‌ست تهڕبکرێتء پاشان ناو هه‌ردوو گوێچکه‌ى پێ ته‌ڕ بکرێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(أَبُو أُمَامَةَ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(الأُذُنَانِ مِنَ الرَّأْسِ)(15) واته: هه‌ردوو گوێ به‌شێکه له‌سه‌ر.وه ده بێت ناو گوێچکه ی ده‌ره‌وه‌ى پێ ته‌ڕ بکرێت .
11- شۆرینى هه‌ردووپێ له‌گه‌ڵ قوله‌پێ (غَسْلِ الرِّجْلَیْنِ إِلَى الْکَعْبَیْنِ):
شۆرینى هه‌ردوو پێ له‌گه‌ڵ قوله پێه‌کان ڕوکنێکه له ده‌ست نوێژ هه‌رکه‌سێک نهى شۆرێت ده‌ست نوێژه‌که‌ى به‌تاڵه، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:(وَأَرْجُلَکُمْ إِلَى الْکَعْبَیْنِ)(المائدة: ٦ (واته: هه‌ردوو پێتان بشۆرن له‌گه‌ڵا قوله‌پێتان، وه‌پێویسته په‌نجه‌ى ده‌ست بخرێته ناو په‌نجه‌ى پێیه‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نێوان په‌نجه‌کان ته‌ڕبێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (لَقِیطِ بْنِ صَبْرَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إِذَا تَوَضَّأْتَ فَخَلِّلِ الأَصَابِعَ)(16) واته: ئه‌گه‌رده‌ست نوێژت شۆرى بۆ نوێژ ئه‌وا پهنجهکانىدهستت بخه‌ره ناو په‌نجه‌کانى پێته‌وه.
(1) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (557) .
(2) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(101) وَابن ماجة(399) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (7514).
(3) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِیُّ (1)و مُسْلِمٌ (4904) .
(4) برِوانة: ثةرتوکى (رَوْضَةُ الطَّالِبِینَ) (1/224).
(5) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(102) وَابن مَاجَة(397) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (7514).
(6) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(121) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی.
(7) صَحیح: أَخْرَجَه أَحْمَد(10186) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (5317).
(8) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(100) وَابن مَاجَة(404) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی.
(9) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِیُّ (162) و مُسْلِمٌ (559) .
(10) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(121) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی.
(11) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(145) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (4696).
(12) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(121) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی..
(13) صَحیح: أَخْرَجَهُ ابن ماجة (402) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (454).
(14) صَحیح: أَخْرَجَه التِّرْمِذِی (32) ابن مَاجَة(434) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی مِشْکَاة الْمَصَابِیح(393).
(15) صَحیح: أَخْرَجَه التِّرْمِذِی (37) ابن مَاجَة(444) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فی الصَّحِیحَة (36).
(16) صَحیح: أَخْرَجَه التِّرْمِذِی (38) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (453).