ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پێغەمبەرئاسا رەوشتەکانت قورئانیى بێت .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: لەگەڵ دایک و باوکت رەفتارت باش بێت وگوێڕایەڵیان بکە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: لەگەڵ هاوسەرەکەت بەوپەڕى جوانکارى مامەڵەى لەگەڵدابکە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: دووربە لەنەمیمى و شەڕەنگێزى .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: غەش مەکە و هەمووکات ترسى خواى گەورەت لەدڵدا هەبێ .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: باخەڵکان لەدەست و زمانت ئەمین بن .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: ئەهلى کتاب ئەزیەت مەدە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: سوننەتە پیرۆزەکانى جێبەجێ بکە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: فەرمان و بڕیارەکانى پشتگوێ مەخە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: زۆر کڕنووش بۆخواى گەورە ببە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پاڵپشتى زاڵم وستەمکار مەبە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: زۆرسەڵاواتى لەسەرلێبدە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: ئەوەى پێى ناخۆشە رووى تێمەکە و لێى دووربکەرەوە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: بەزەیى بە بەرامبەربە بچووکەکان و ژێردەستان .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: رێز لەگەورە بەساڵاچووان بگرە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پارووى حەرام مەخەرە دەمتەوە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: خیانەت مەکە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: بەبەردەوامیى باسى بکە و خەڵکانى ترى لێ ئاشنابکە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: ئاینەکەى کەبۆى هێناویت، بەهەمووخەڵکانى ترى بگەیەنە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: بەبەهرەکانت خزمەتى ئایین و وڵات و نیشتمانەکەت بکە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پارەى میللەت و حکومەت بەناهەق مەخۆ .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: بەهاناى منداڵەبێباوک و بێوەژنەکانەوە بچۆ .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پێغەمبەر ئاسا هیچ کەسێک ئەزیەت مەدەونەرمونیان و لەسەرخۆبە .
ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: زۆردوعابکە و لەخواى گەورە بپاڕێوە تاوەکو بەدیدارى شادبیت .
بیرت نەچێ: ئەگەر گوێڕایەڵى پێغەمبەرەکەت بوویت، ئەوابێگومان لەسەر حەوزى کەوسەر چاوەڕوانتە وەک دەفەرمووێت"انافرطکم على الحوض" ..