لاوانی ئیسلام

به خیربین بو سایتی لاوانی ئیسلام

لاوانی ئیسلام

به خیربین بو سایتی لاوانی ئیسلام

موعجیزه‌یه‌ک له‌ سووره‌تی یووسفدا

موعجیزه‌یه‌ک له‌ سووره‌تی یووسفدا


یُوسُفُ أَیُّهَا الصِّدِّیقُ أَفْتِنَا فِی سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ یَأْکُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ یَابِسَاتٍ لَّعَلِّی أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ یَعْلَمُونَ ﴿٤٦﴾ قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِینَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِی سُنبُلِهِ إِلَّا قَلِیلًا مِّمَّا تَأْکُلُونَ ﴿٤٧﴾ ثُمَّ یَأْتِی مِن بَعْدِ ذَٰلِکَ سَبْعٌ شِدَادٌ یَأْکُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِیلًا مِّمَّا تُحْصِنُونَ ﴿٤٨﴾ ثُمَّ یَأْتِی مِن بَعْدِ ذَٰلِکَ عَامٌ فِیهِ یُغَاثُ النَّاسُ وَفِیهِ یَعْصِرُونَ. ﴿٤٩﴾. یوسف/ ٤٦-٤٩ 

واته‌: (٤٦) ساقی چوو بۆ لای زیندانه‌که‌ بۆ دیداری یووسف وتی): یوسف ئه‌ی هاوه‌ڵی ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێک بده‌ره‌وه‌ (له‌ خه‌ونێکی پاشادا) حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه‌ خوراون، هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی حه‌وت گوڵه‌ گه‌نمی سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشک بۆمان لێک بده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای خه‌ڵکی تا وه‌ڵام بزانن. (٤٧) (یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه‌ ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که‌ دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه‌ بیهێڵنه‌وه‌ ، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که‌ ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه‌ به‌ گوڵه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت له‌ کرم و ئه‌سپێ و زایه‌ بوون به‌دوور ده‌بێت). (٤٨) پاشان له‌ دوای ئه‌وه‌ حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که‌ زه‌خیره‌تان کردووه‌ بۆ ئه‌و ساڵانه‌ هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که‌ هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆو). (٤٩) له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که‌ خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه‌ ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن. 

دکتۆر عبدالمجید بلعابد ده‌ڵێت: 

١ – له‌ ئایه‌ته‌که‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ حه‌وت ساڵی باراناوی تۆوه‌که‌ هه‌ڵده‌گیرێت و حه‌وتی تریش بێ بارانیه‌ و ساڵێکی تریش که‌ وه‌زعه‌که‌ چاک ده‌بێت، ئه‌مه‌ پانزه‌ ساڵ که‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێک له‌ تۆوه‌کان دوای ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ به‌کاربێت، زانستی سه‌رده‌م سه‌لماندویه‌تی که‌ تا پانزه‌ ساڵ تۆو به‌ که‌ڵک دێت هه‌ڵده‌گیرێت و بتوانرێت بچێنرێت. فَذَرُوهُ فِی سُنبُلِهِ، ئه‌م ڕێگای هه‌ڵگرنتنه‌ش میسری‌یه‌کان نه‌یانده‌زانی و دیاره‌ خوای گه‌وره‌ به‌وه‌حی فێری پێغه‌مبه‌ر یوسفی کردووه‌ (علیه‌ السلام). 

٢ – شێوازی هه‌ڵگرنتنه‌که‌ش به‌ تاقیکردنه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ چاکترین شێواز ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ گوڵه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت و به‌و ڕێگایه‌ ٢٠.٣% ی کێشی وون ده‌کات به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و ئاوه‌ی که‌تیایه‌تی، به‌مه‌ش ووشک ده‌بێت و بۆگه‌ن ناکات و خراپ نابێت. 

٣ – له‌ خه‌وه‌که‌دا ئیشاره‌تی تیانیه‌ بۆ ساڵه‌ خۆشی‌یه‌که‌ی دوایی ئه‌مه‌ش هه‌ر خوا ئاگاداری کردووه‌و دوایش هه‌مووی وا ده‌رچوو. 

٤ – ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خوا ئاگاداری نه‌کردبێت، ئه‌م وورده‌کارییه‌ زانستییه‌ چووزانێت که‌ به‌ هه‌زاران ساڵ پێش خۆی بووه‌ و له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر یووسفدا (علیه‌ السلام) ڕووی داوه‌. 

چیرۆکی هاوه‌ڵانی خه‌نده‌ق (اصحاب الأخدود)




پێشه‌کی 

به‌ مه‌به‌ستی شاره‌زابوون له‌م چیرۆکه قورئانییه‌ به‌پێویستم زانی ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ڕوونی وپوختی بخه‌ینه‌ به‌رده‌م خوێنه‌ر و وه‌ریبگێڕمه‌ سه‌ر زمانی کوردی، چونکه‌ زۆرینه‌مان وه‌ک پێویست زانیاریمان له‌م ڕووداوه‌ ڕاسته‌قینه‌ نییه‌ که‌ ڕووی داوه‌ له‌ مێژوودا و‌ ‌ئه‌م چیرۆکه به‌داخه‌وه ئازاری موسڵمانانی (میانمار/بۆرمای) بیر خستمه‌وه که له‌ ئێستادا ڕووی دا. چۆنێتیی ڕووداوی هاوه‌ڵانی خەندەق (اصحاب الأخدود) له‌ ئیسلامدا: 

وشه‌ی (الأخدود) واته‌ که‌رتکردن و هه‌ڵکه‌ندنێکی گه‌وره‌ی زه‌وی وه‌کوو (خه‌نده‌ق) به‌ مه‌به‌ستی ئازاردانی باوه‌ڕداران. (اصحاب الأخدود) له‌ قورئانی  ادامه مطلب ...

باوکی موسولمان له گه ل تومه

الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على إمام المتقین، وعلى آله وصحبه والتابعین.. 
ئه‌ی باوکی به‌رێز: سه‌لام و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خوات لێ بێت، داواکاری ئه‌جرو پاداشتم بۆ خۆم و بۆ تۆش، له‌ په‌روه‌ردگار ئه‌پاڕێمه‌وه‌ که‌ بتکاته‌ باوکێکی هه‌ست زیندو و به‌و شێوه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت هه‌ڵسیت به‌ ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانت. 
  ادامه مطلب ...

مندال و په روه رده


په‌روه‌رده‌ی باش و به‌جێ گرنگی و پێگه‌ی ئێجگار به‌سوودو کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ ساڵحی و باشی نه‌وه‌و سلوک و هه‌ڵس و که‌وتیدا، به‌راستی کاری په‌روه‌رده‌ کارێکی ئێجگار قورس و گران و ورده‌، ڕه‌نگه‌ هیچ ساتێک له‌ ساته‌کانی ژیانی مرۆڤ به‌ده‌ر نه‌بێت له‌ په‌روه‌رده‌و قۆناغه‌کانی په‌روه‌رده‌، جێی داخه‌ که‌ زۆرێک له‌ باوک و دایکان که‌موکوڕ و خه‌مساردن له‌ په‌روه‌رده‌ی جگه‌ر گۆشه‌کانیان، وا ده‌زانن که‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌و کاته‌ ده‌ست پێ ده‌کات که‌ منداڵ گه‌یشته‌ ته‌مه‌نێکی دیاریکراو و وه‌ک ته‌مه‌نی ته‌میزو دوای ئه‌و، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ تێی ده‌که‌ون، چونکه‌ وه‌ک توێژره‌وانی په‌روه‌رده‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ڵێن که‌ پێنج ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نی منداڵ ناسکترین و هه‌ستیارترین قۆناغی په‌روه‌رده‌یه‌، ئه‌گه‌ر باوک و دایک توانیان کۆمه‌ڵێک مانای جوان و به‌رزی تێدا بچێنن و له‌سه‌ر بنه‌ما گشتییه‌ به‌ سووده‌کان گۆشی بکه‌ن ئه‌وه‌ براوه‌ن ئه‌نا له‌ داهاتودا سه‌رکه‌وتوو نابن، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی باوک و دایکانی ئه‌مڕۆ، ده‌بینین که‌ له‌ منداڵیدا که‌موکوڕن له‌ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌یدا، کاتێکیش گه‌وره‌ ده‌بێت خوارو خێچ ده‌بێت راست نابێته‌وه‌، یان راستیش بێته‌وه‌ کاریگه‌ری و پاشماوه‌ی خوارو خێچی تێدا ده‌مێنێت، نه‌وه‌یه‌ک ده‌رده‌چێت: ئیمانی لاواز، بێ هیممه‌ت و عه‌زیمه‌ت، ڕووخاو و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دراوه‌، بوێرو ئازا له‌سه‌ر تاوان و گوناهکردن، ره‌وشت و سروشت خراپ و به‌د، گوێنه‌گرو لاسارو نه‌گبه‌ت،،،. 

باوکی وایه‌ ته‌نها ڕۆڵی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بینێت و وا ده‌زانێت ته‌نها له‌سه‌ریه‌تی بژێوی و ژیان بۆ منداڵه‌کانی بڕه‌خسێنێت و ئیتر دوایی چییان لێ دێ کاری ئه‌م نییه‌!! 
ئه‌م داماوه‌ ماندوو هیلاک، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات و پاره‌ په‌یدا ده‌کات، تا منداڵ به‌خێو بکات و گه‌وره‌ ببن، کاتێکیش گه‌وره‌ ده‌بن و له‌ خه‌م ده‌ره‌خسێن، له‌ بریتی به‌خته‌وه‌ری و خێرو خۆشی بۆ دایک و باوک و  ادامه مطلب ...

چونیه تی په روه رده ی مندال

سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری جهانیان، دروود و هێمنی بێ پایانیش بۆ گیانی پاکی پێشه‌وا و سه‌روه‌ر و سه‌ردار و سالاری مرۆڤایه‌تی، نوری چاومان تاجی سه‌رمان، پێشه‌وامان پێغامبه‌رمان ( محمدی کوڕی عبدالله) و بۆ هه‌موو یار و یاوه‌رانی تا ڕۆژی سزا و هه‌ڵسانه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ ، له‌ پاشان: 
له‌ ڕاستیدا په‌روه‌رده‌ کردنی منداڵان هونه‌ر و لێزانیه‌ که‌ که‌م که‌س لێی به‌هره‌مه‌نده‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی و به‌ تایبه‌تی دایک و باوکان زۆر نیازدارن به‌و هونه‌ره‌، له‌م پێناوه‌دا ده‌یان کتێبی به‌ نرخ له‌ نێوان کورت و درێژ دا نوسراون و وه‌رگێردراون به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ لێره‌ جیا ده‌کاته‌وه‌ بریتیه‌ له‌ چۆنیه‌تی په‌روه‌ده‌ کردنی منداڵانه‌ له‌ وڵاتانی تاراوگه‌، په‌روه‌رده‌یه‌ک که‌ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پابه‌ند بێت به‌ ئیسلام وه‌کو ئاین و به‌ داب و نه‌ریتی کورده‌واری وه‌کو که‌لتور. 

پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله علیه و سلم ) له‌ فه‌رموده‌یه‌کدا ئاماژه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌ ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌کات کاتێ فه‌رمان ده‌دات ٧ ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نی منداڵ با یاری کردن و گاڵته‌ و گه‌پ کردن بێت له‌گه‌ڵیدا چونکه‌ جیهانه‌که‌ی ئه‌و کاته‌ له‌وه‌ زیاتر به‌رگه‌ ناگرێت، به‌ڵام بۆ ٧ ساڵی دووه‌می ته‌مه‌نی فه‌رمان ده‌دات که‌ ئیتر ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشت و ئاینی فێر بکرێت، پاشان بۆ ٧ ساڵی سێهه‌می ته‌مه‌ن فه‌رمان ده‌دات که‌ هاوڕێیه‌تی بکرێت و حسێبی پیاوی ته‌واوی بۆبکرێت.   ادامه مطلب ...