پێشه‌کی
به مه‌به‌ستی شاره‌زابوون له‌م چیرۆکه قورئانییه به‌پێویستم زانی ئه‌م ڕووداوه به‌ڕوونی وپوختی بخه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ر و وه‌ریبگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی، چونکه زۆرینه‌مان وه‌ک پێویست زانیاریمان له‌م ڕووداوه ڕاسته‌قینه نییه که ڕووی داوه له مێژوودا و ئه‌م چیرۆکه به‌داخه‌وه ئازاری موسڵمانانی (میانمار/بۆرمای) بیر خستمه‌وه که له ئێستادا ڕووی دا. چۆنێتیی ڕووداوی هاوه‌ڵانی خەندەق (اصحاب الأخدود) له ئیسلامدا:
وشه‌ی (الأخدود) واته که‌رتکردن و هه‌ڵکه‌ندنێکی گه‌وره‌ی زه‌وی وه‌کوو (خه‌نده‌ق) به مه‌به‌ستی ئازاردانی باوه‌ڕداران. (اصحاب الأخدود) له قورئانی
ادامه مطلب ...
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على إمام المتقین، وعلى آله وصحبه والتابعین..
ئه‌ی باوکی به‌رێز: سه‌لام و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خوات لێ بێت، داواکاری ئه‌جرو پاداشتم بۆ خۆم و بۆ تۆش، له په‌روه‌ردگار ئه‌پاڕێمه‌وه که بتکاته باوکێکی هه‌ست زیندو و به‌و شێوه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت هه‌ڵسیت به ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانت.
ادامه مطلب ...
په‌روه‌رده‌ی باش و به‌جێ گرنگی و پێگه‌ی ئێجگار به‌سوودو کاریگه‌ری هه‌یه له ساڵحی و باشی نه‌وه‌و سلوک و هه‌ڵس و که‌وتیدا، به‌راستی کاری په‌روه‌رده کارێکی ئێجگار قورس و گران و ورده، ڕه‌نگه هیچ ساتێک له ساته‌کانی ژیانی مرۆڤ به‌ده‌ر نه‌بێت له په‌روه‌رده‌و قۆناغه‌کانی په‌روه‌رده، جێی داخه که زۆرێک له باوک و دایکان که‌موکوڕ و خه‌مساردن له په‌روه‌رده‌ی جگه‌ر گۆشه‌کانیان، وا ده‌زانن که په‌روه‌رده ئه‌و کاته ده‌ست پێ ده‌کات که منداڵ گه‌یشته ته‌مه‌نێکی دیاریکراو و وه‌ک ته‌مه‌نی ته‌میزو دوای ئه‌و، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه تێی ده‌که‌ون، چونکه وه‌ک توێژره‌وانی په‌روه‌رده‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ڵێن که پێنج ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نی منداڵ ناسکترین و هه‌ستیارترین قۆناغی په‌روه‌رده‌یه، ئه‌گه‌ر باوک و دایک توانیان کۆمه‌ڵێک مانای جوان و به‌رزی تێدا بچێنن و له‌سه‌ر بنه‌ما گشتییه به سووده‌کان گۆشی بکه‌ن ئه‌وه براوه‌ن ئه‌نا له داهاتودا سه‌رکه‌وتوو نابن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌ی باوک و دایکانی ئه‌مڕۆ، ده‌بینین که له منداڵی‌دا که‌موکوڕن له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌یدا، کاتێکیش گه‌وره ده‌بێت خوارو خێچ ده‌بێت راست نابێته‌وه، یان راستیش بێته‌وه کاریگه‌ری و پاشماوه‌ی خوارو خێچی تێدا ده‌مێنێت، نه‌وه‌یه‌ک ده‌رده‌چێت: ئیمانی لاواز، بێ هیممه‌ت و عه‌زیمه‌ت، ڕووخاو و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دراوه، بوێر‌و ئازا له‌سه‌ر تاوان و گوناهکردن، ره‌وشت و سروشت خراپ و به‌د، گوێنه‌گرو لاسار‌و نه‌گبه‌ت،،،.
باوکی وایه ته‌نها ڕۆڵی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بینێت و وا ده‌زانێت ته‌نها له‌سه‌ریه‌تی بژێوی و ژیان بۆ منداڵه‌کانی بڕه‌خسێنێت و ئیتر دوایی چی‌یان لێ دێ کاری ئه‌م نییه!!
ئه‌م داماوه ماندوو هیلاک، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات و پاره په‌یدا ده‌کات، تا منداڵ به‌خێو بکات و گه‌وره ببن، کاتێکیش گه‌وره ده‌بن و له خه‌م ده‌ره‌خسێن، له بریتی به‌خته‌وه‌ری و خێر‌و خۆشی بۆ دایک و باوک و
ادامه مطلب ...
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری جهانیان، دروود و هێمنی بێ پایانیش بۆ گیانی پاکی پێشه‌وا و سه‌روه‌ر و سه‌ردار و سالاری مرۆڤایه‌تی، نوری چاومان تاجی سه‌رمان، پێشه‌وامان پێغامبه‌رمان ( محمدی کوڕی عبدالله) و بۆ هه‌موو یار و یاوه‌رانی تا ڕۆژی سزا و هه‌ڵسانه‌وه و لێپرسینه‌وه ، له پاشان:
له ڕاستیدا په‌روه‌رده کردنی منداڵان هونه‌ر و لێزانیه که که‌م که‌س لێی به‌هره‌مه‌نده له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی خه‌ڵکی و به تایبه‌تی دایک و باوکان زۆر نیازدارن به‌و هونه‌ره، له‌م پێناوه‌دا ده‌یان کتێبی به نرخ له نێوان کورت و درێژ دا نوسراون و وه‌رگێردراون به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که لێره جیا ده‌کاته‌وه بریتیه له چۆنیه‌تی په‌روه‌ده کردنی منداڵانه له وڵاتانی تاراوگه، په‌روه‌رده‌یه‌ک که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پابه‌ند بێت به ئیسلام وه‌کو ئاین و به داب و نه‌ریتی کورده‌واری وه‌کو که‌لتور.
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله علیه و سلم ) له فه‌رموده‌یه‌کدا ئاماژه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی په‌روه‌رده ده‌کات کاتێ فه‌رمان ده‌دات ٧ ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نی منداڵ با یاری کردن و گاڵته و گه‌پ کردن بێت له‌گه‌ڵیدا چونکه جیهانه‌که‌ی ئه‌و کاته له‌وه زیاتر به‌رگه ناگرێت، به‌ڵام بۆ ٧ ساڵی دووه‌می ته‌مه‌نی فه‌رمان ده‌دات که ئیتر ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشت و ئاینی فێر بکرێت، پاشان بۆ ٧ ساڵی سێهه‌می ته‌مه‌ن فه‌رمان ده‌دات که هاوڕێیه‌تی بکرێت و حسێبی پیاوی ته‌واوی بۆبکرێت.
ادامه مطلب ...